کەی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق دابەشدەکرێت؟

عێراق 21/10/2021

Alternate Text

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، هەرکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی رازەمەندی دەربڕی، دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی بەهێزکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:" ئەگەر رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەوا هیچ رێگرییەک بۆ بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە بوونی نییە".

تا ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییان بە بێ هۆ ترسیان لەبەکارهێنانی ڤاکسین هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکاری رازینەبوونی رێکخراوەکە بۆ بەکارهێنانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەوەیە تاوەکو ئێستا بەکارهێنانی دۆزەکانی یەکەم و دووەمی ئەو ڤاکسینە لە وڵاتەکەمان نەگەیشتووەتە رێژەی پێویست و تا ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییان بە بێ هۆ ترسیان لەبەکارهێنانی ڤاکسین هەیە، ئەمەش دانانی سنوورێک بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا دوادەخات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا