کەلەرم یتەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان و سوودێکی زۆر بە جەستە
دەگەیەنێت، پسپۆڕان جەخت لە خواردنی دەکەنەوە و بە پێویستی دەزانن بۆ جەستەی مرۆڤ.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی کەلەرم بۆ جەستەی مرۆڤ بریتییە
لەمانە:
١- بەرگری لەش چالاک دەکات
٢- هاوکاری کرداری هەرسژکردن دەدات
٣- خوێن لە ماددە ژەهراوییەکان پاک دەکاتەوە
٤- رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
٥- بەسوودە بۆ زیادکردنی توانای مێشک
٦- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
٧- بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت
٨- بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ئێسک