بەڤیدیۆ.. دوو خوێندکار خوێندنگەکەیان دەسووتێنن

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگای یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری هەولێر کەوتەوە، بە وتەی بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگەیەش دوو خوێندکار ئاگرەکەیان کردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی قارەمان لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە و دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەمان کوژاندەوە ".

لەبەر ئەوەی فەسڵکران، خوێندنگەکەیان سووتاند

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڕێوەبەری خوێندنگەکە باسی لەوەکرد کە دوو خوێندکار لەکاردانەوەی ئەوەی فەسڵکران کۆگای هەڵگرتنی کتێبی خوێندنگەکەیان سووتاند ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا