سەباح هەورامی: کوتانی زۆرەملێ تاکە چارەسەرە

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

سەباح هەورامی لەلێدوانێکدا وتی، تاکە چارەسەر ئەوەیە، حکومەت فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی ناچار بکات ڤاکسین وەربگرن و داخستنی قوتابخانەکانیش ئەگەرێکی لاوازە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە BMC وت:" ئەگەر هاوڵاتییان هەستیان بەوەکرد کە نەخۆشن و کۆرۆنایان هەیە، دەبێت سەردانی نۆرینگە لاوەکییەکان نەکەن و چارەسەر لەکەسانی ناپسپۆڕ وەرنەگرن چونکە ئەو کەسانەی بارودۆخیان خراپە سێ هۆکاریان هەیە، وەرنەگرتنی ڤاکسین، وەرگرتنی چارەسەری هەڵە، درەنگ وەرگرتنی چارەسەری پێویست".

هەموو پەتایەک وەک کۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

ئاماژەی بەوەشدا:" لە کۆرۆنای نوێدا، نیشانەکانی پژمین و کۆکەش هەن، بۆیە هەموو پەتایەک وەک کۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئەگەر هاوڵاتییان توشی پەتا بوون و ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو و هەندێک نیشانەی وەک ئازاری ئێسکیان هەبوو پێویستە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەن".

داخستنی قوتابخانەکان ئەگەرێکی لاوازە

سەباح هەورامی باسی لەوەشکرد:" لەئێستادا وەرگرتنی ڤاکسین سەرەی ناوێت و بەکەمتر لەکاتژمێرێک ڤاکسین وەردەگیرێت و بەبۆچوونی من تاکە چارەسەر ئەوەیە، حکومەت فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی ناچار بکات ڤاکسین وەربگرن و داخستنی قوتابخانەکانیش ئەگەرێکی لاوازە".

 

 

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا