بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە پێکھێنانی
حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق بێت و رەنگدانەوەی
خواستی ھەموولایەک بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم،
بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا
لە ھەرێمی کوردستان و ئەو پەیامەی پێ گەیاند:" پەرۆشی ئەوەین کورد بەیەک تیم
وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەستپێشخەری یەکڕیزی و
کۆکردنەوەی ھێزەسیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان،
لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان ".
یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لەئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێتی
پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لەئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو
نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر نەک
لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامی زیاتر ببات ".