یانەی
ئارسیناڵی ئینگلیزی گرێبەستێکی لەگەڵ زێن عەلی سەلمان، یاریزانی تەمەن چوار ساڵ ئیمزاکرد
و بەوەش بووە بچووکترین یاریزان لە ئەکادیمیای بەهرەمەندانی یانەکە.
تۆڕی
میدیایی "BBC" بڵاویکردەوە:" کاتێک راهێنەر و
بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ لەکاتی یاریکردندا زێن عەلی سەلمانی تەمەن چوار ساڵیان
بینی بە تواناکانی ئەو منداڵە سەرسام بوون و بەهۆیەوە گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزاکرد
".
هاوکات،
ئۆستن سکۆفێلد، راهێنەری ئەکادیمیای "first
touch for fooball"وتی:" سەلمانمان لەناو ئەو
یاریزانانە دانا کە تەمەنیان لە نێوان چوار تا شەش ساڵانە، بەڵام بەسەر هەموو
یاریزانە منداڵەکاندا سەرکەوتوو بوو، زۆریش لە یاریزانەکانی دیکە خێراترە ".