ئەو پیاوانە کامانەن کە ناپاکی هاوسەری ئەنجامدەدەن؟

هەمەرەنگ 21/10/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، زۆربەی ئەو پیاوانەی ناپاکی هاوسەری ئەنجامدەدەن "هۆرمۆنی تێستێستیرۆنیان" بەرزە و بەهۆیەوە لەیەک کاتدا لەگەڵ چەند ژنێک پەیوەندی سێکسی دەبەستن.

رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی ئاشکرایکردووە:" بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لەکۆلێژی لەندەن بۆ تەندروستی ئەنجامدراوە و تێیدا هەزار و ٥٩٩ پیاو و دوو هەزار و ١٢٣ ژن بەشدارییان کردووە، زۆربەی ئەو پیاوانەی هۆرمۆنی تێستێستیرۆنیان بەرز (هۆرمۆنی نێرینە) ناپاکی هاوسەری ئەنجامدەدەن ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت هەڵسوکەوتی پیاوان هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو هۆرمۆنە بێت، نەک خودی هۆرمۆنەکە پاڵنەربێت بۆ ئەوەی پیاوان ئەو کارە بکەن ".

لە وەرزی زستاندا هۆرمۆنی  تێستێستیرۆن زیاتر بەرز دەبێتەوە

ئەوەش خراوەتەڕوو:" بەرزی و نزمی ئاستی ئەو هۆرمۆنە پەیوەستە بە تەمەن و کێش و تەندروستی پیاوان و تەنانەت وەرزەکانیش، لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستاندا هۆرمۆنی تێستێستیرۆن زیاتر بەرز دەبێتەوە  ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا