کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایگەیاند، لە کۆی ١٨١ تانەی لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، حەوتیان
قبوڵکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢١ی تشرینی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە:" دەستکرا بە خوێندنەوەی ئەو
تانانەی لەلایەن بەشێک لە لایەنەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق
پێشکەشکرابوون و لە کۆی ١٨١ تانە وەڵامی ١٧٤یان دراونەتەوە و تەنها حەوتیان
قبوڵکران، کە تانەکانیان بە بەڵگەوە پێشکەشکردبوو ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو حەوت تانەیەی قبوڵکران
سییانیان لە پارێزگای نەینەوا، دووان لە بەغدا، یەکێک لە هەولێر و یەکێکی دیکەش لە
بەسڕە پێشکەشکرابوون ".
دووبارە ژماردنەوەی دەستییان بۆ دەکرێت
کۆمسیۆن روونیشیکردەوە:" بە پێی ماددەی ٣٨ی یاسای
هەڵبژاردن ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە و قبوڵکراون، بە ئامادەبوونی نوێنەری
کاندیدە رکابەرەکان دووبارە ژماردنەوەی دەستییان بۆ دەکرێت ".