حکومەتی هەرێم: ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راسپێردراوە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە باشترین کوالێتی بۆ هاوڵاتییان دابین بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە:" پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەر لە هاتنی وەرزی زستان دەستی پێ کرد و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاسپێردراوە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە باشترین کوالێتی دابین بکات ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە دابین کراوە و دابەشکردنی نەوتی سپیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ کردووە کە هەر خێزانێك، ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە بڕی ٥٥ هەزار دینار پێ دەدرێت ".

بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوتى سپیى بە سێ قۆناغ دەبێت:

قۆناغى یەکەم: دابەشکردنى نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
قۆناغى دووەم: دابەشکردنى نەوت لە دەوروبەرى شارەکان
قۆناغى سێیەم: دابەشکردنى نەوت لە نێو شارەکان

پشکى هەر پارێزگایەکیش لەو ڕێژە نەوتە سپییەى کە دیارى کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٧.٥ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٩.٦ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای دهۆک: ٢٣ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤.٥ ملیۆن لیتر

ئەو بڕە نەوتە سپییەى کە تا ئێستا بۆ پارێزگاکان نێردراوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگاى هەولێر: چوارملیۆن و ٣٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگاى دهۆک: سێ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە: دوو ملیۆن و ٤٧٨ هەزار لیتر

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا