پشیلەیەک لەکاتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ زیندانییان دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 22/10/2021

Alternate Text

فەرمانبەرانی دەستەی بەندینخانە فیدراڵییەکانی روسیا پشیلەیەکیان لەکاتی گواستنەوەی جۆرێکی ماددەی هۆشبەر بۆ زیندانییان دەستگیرکرد.
ماڵپەڕی "RT" رووسی لە زاری وتەبێژی دەستەی بەندینخانە فیدراڵییەکانی رووسیا لە کەرتی ئیفانۆفسکایا بڵاویکردەوە": بە پێی زانیاری پێشوەختەی کارمەندانی بەندینخانەکە پشیلەیەک لەکاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی گیای ماریگۆانا بۆ نێو بەندینخانەکە دەستگیرکرا، کە ئەو گیایە جۆرێکە لەماددەی هۆشبەر ".

پێنج گرام ماددەی هۆشبەر بە ملی پشیلەکەوە بەسترابوو

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێنج گرام لەو ماددە هۆشبەرە خرابووە ناو تەوقەیەک و بە ملی پشیلەکەوە بەسترابوو ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا