نوری مالیکی: کەسێک هەیە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات

عێراق 31/10/2021

Alternate Text

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کەسێک هەیە کە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەییەکەی عێراقدا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند:" کەسێک هەیە کە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا و زۆر شتی دیکەشدا دەکات"، بەبێ ئەوەی مالیکی ناوی ئەو کەسە بهێنێت".

داوام لێ کە عێراق جێبهێلێت

مالیکی راشیگەیاندووە:" داوام لەو کەسە کردووە کە عێراق جێبهێلێت، لە کاتێکدا لە ئێستادا لە دەرەوەی عێراقە بەڵام دەگەڕێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا