توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو
ژنانەی بە منداڵی کوڕ دووگیان دەبن ئاستی بەرگری لەشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی
کۆرۆنا لاوازترە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە
زانکۆی هارڤارد لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە و لەسەر ٨٦ ژنی دووگیان تاقیکراوەتەوە:"
ئەو ژنانەی بە منداڵی کوڕ دووگیان دەبن مەترسییەکانیان بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا سێ هێندەی ئەوانەیە کە بە منداڵی کچ دووگیان دەبن ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو ژنانەی
بە کوڕ دووگیان دەبن لەشیان ئەو ماددانە کەمتر بەرهەمدەهێنێت کە ئاستی بەرگری لەش
بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەرزدەکاتەوە ".