باخچەیەکی ئاژەڵان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا تووشبوونی دوو کەمتیاری باخچەکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.
باخچەی ئاژەڵانی "دێنیڤەر" لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا لەتویتەر ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ، تووشبوونی دوو لە کەمتیارەکانی باخچەکەمان ( نگۆزی ٢٢ ساڵ و کیبۆی ٢٣ ساڵ) بە کۆرۆنا رادەگەیەنین و پشکنینەکانیان لەلایەن سەنتەری خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری نیشتمانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا پشتڕاستکراونەتەوە".
بۆ یەکەمینجارە تووشبوون بە کۆرۆنا لەکەمتیاردا تۆماربکرێت
باسی لەوەشکردووە:" بۆ یەکەمینجارە توشبوون بە کۆرۆنا لەکەمتیاردا تۆماربکرێت و کەمتیارەکان هەندێک نیشانەکانی نەخۆشیان هەبووە، وەک ناچالاکیی و کۆکەی کاتیی، لە ئێستادا دۆخیان جێگیرە و چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوی چاکببنەوە".