کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی تانەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

عێراق 06/11/2021

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی پرسی تانەکانی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم کۆتاییدێت و ئەنجامەکان رادەستی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکرێت.

سبەینێ تانەکانی بەسڕە یەکلایی دەکرێنەوە

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ دۆسیەی تانەکانی هەریەک لە پارێزگاکانی زیقار، کەرکوک، سەڵاحەدین و نەینەوا کۆتاییهات و سبەینێش تانەکانی پارێزگای بەسڕە یەکلایی دەکرێنەوە، بەوەش سەرجەم تانەکان کۆتاییان پێدێت ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لەکاتی ژماردنەوەی دەستی ئەو بنکانەی تانەیان لێدرابوو نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و راگەیاندنە رێپێدراوەکان ئامادە بوون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا