خواردنی گۆشت توانای سێکسی پیاوان بەهێز دەکات؟

تەندروستی 08/11/2021

Alternate Text

پسپۆڕێکی نەخۆشییە سێکسییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنی گۆشت بەشێوەیەکی پێویست توانای سێکسی پیاوان بەهێزتر دەکات.

کەمی رێژەی پرۆتین کاریگەری لەسەر توانای سێکسی پیاوان دەبێت

یفگینی کۆلجافچۆک، پزیشکی بواری نەخۆشییە سێکسییەکان بە رۆژنامەی "نۆفۆستی"ی رایگەیاندووە:" کەمی رێژەی پرۆتین لەلەشی پیاوان کاریگەری لەسەر توانای سێکسییان دەبێت، بەڵام هەندێک کەس گۆشتی ئاژەڵ ناخۆن بەوەش گرفت لە توانای سێکسییان دروستدەبێت ".

روونیشیکردووەتەوە:" گۆشت رێژەیەکی زۆری کۆلیستڕۆڵی تێدایە، کە رۆڵ دەبینێت لە دروستکردنی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و بەرپرسە لە توانای سێکسی پیاوان، هەروەها دەوڵەمەندە بە لیوسین و ترشییەکانی ئەمینی، کە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و گەورەکردنی ماسولکەکان ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا