توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کەشوهەوای سارد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی
مرۆڤ دەبێت، لەوانەش رێکخستنەوەی کێش و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.
هاوکار دەبێت بۆ سوتاندنی رێژەیەکی زیاتری کالۆری
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە هۆڵەندا لەسەر چەند کەسێک ئەنجامدراوە و
بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ناو ژورێکی سارد ماونەتەوە کە پلەی گەرمی ژورەکە ١٥ پلەی سەدی
بووە، دەرکەوت کەشوهەوای سارد هاوکار دەبێت بۆ سوتاندنی رێژەیەکی زیاتری کالۆری لە
لەشدا.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتوو:" باشتر وایە کەسەکان بە ئاوی سارد
خۆیان بشۆن، هەروەها لە کەشێکی ساردا رابکەن، یاخود هەر وەرزشێکی دیکە ئەنجامبدەن
".