سەرباری ئەوەی هەندێک کەس بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوسانی ژێر چاو پەنا بۆ
نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن، بەڵام پسپۆڕان چەند رێگەیەکی دیکەی ئاسان بۆ
چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ئاشکرادەکەن.
پەڕۆیەک بە ئاوی سارد تەڕ بکە و بیخە سەر چاوت
رۆژنامەی "لها"ی تایبەت بە بواری خانمان ئاماژەی
بەوەکردووە:" بە بڕوای بەشێک لە پسپۆڕان ئەو کەسانەی بەدەست گرفتی ئاوسانی ژێر چاو دەناڵێنن، دەتوانن پەڕۆیەکی نەرم بە ئاوی سارد تەڕ بکەن و بۆ ماوەی چەند
خولەکێک لەسەر شوێنی ئاوسانەکە دایبنێن، بەوەش ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر دەبێت
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئاوسانی گۆشتی ژێر چاو چەندین هۆکاری هەیە،
لەوانە بۆ ماوەیی، گردبوونەوەی شلەمەنییەکان بەهۆی کەشوهەوا و ئاستی هۆرمۆنەکان و
خواردنی سوێر، هەروەها کەمخەوی و هەستیاری
دوو هۆکاری دیکەی ئەو گرفتەن ".