پزیشکێکی پسپۆڕی رووسی ئاماژەی بەوەکردووە، وازهێنان لە خواردنی نان دەبێتە
هۆی خاوبوونەوەی گەشەسەندنی بەکتریا زیانبەخشەکان و زۆربوونی بەکتریا بەسوودەکان.
ئاستی ئەنسۆلین و کلیکۆز و کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێت
ئالینا باریدۆ، پزیشکی پسپۆڕی رووسی بە ئاژانسی "نۆفۆستی"ی رووسی
راگەیاندووە:" نان کە بڕێکی زۆری کاربۆهەیدراتی تێدایە، کەمخواردنی دەبێتە
هۆی دابەزینی ئاستی ئەنسۆلین و کلیکۆز لەلەشدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی کۆلیستڕۆڵ
لەلەش دادەبەزێت ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" سوودێکی دیکەی کەمخواردنی نان ئەوەیە
گەشەسەندنی ئەو بەکتریایانە دوادەخات کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی
ریخۆڵە، لەبەرامبەریشدا بەکتریا سوودبەخشەکان زیاد دەکەن ".