لە دوایین یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ،
حەوت هەڵبژاردەی ئەوروپی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو.
بە پێی ئەنجامەکانی دوایین یارییەکانی پاوڵاتنی ئەورۆپا بۆ مۆندیالی قەتەڕ،
هەریەک لە هەڵبژاردەکانی سیڕبیا، کۆرواتیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، بەلجیکا، دانیمارک
و ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر مسۆگەرکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ١٣ هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی
قەتەر سەربکەون.