ماڵپەڕێکی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا بڵاویکردەوە،
ئەپی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی تایبەت بە کەسانی نابینا زیاد دکات.
دەتواندرێت نوسین بۆ خوێندنەوە بگوازرێتەوە
ماڵپەڕی "3DNEWS" ئاماژەی
بەوەکردووە:" ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بەناوی REELS زیاد
کردووە، کە لە رێگەیەوە دەتواندرێت نوسین بۆ خوێندنەوە بگوازرێتەوە و هاوکاری ئەو
کەسانە دەکات کە نابینان، یاخود توانای بینینی چاویان لاوازە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە تایبەتمەندییە نوێیەکەدا بەکارهێنەران
دەتوانن هەر نوسینێک لەسەر ڤیدیۆیەک دابنێن و ئەو کاتەش دیاری بکەن کە دەیانەوێت
نوسینەکە بۆ دەنگ و خوێندنەوە بگوازرێتەوە، دواتر لەگەڵ هاوڕێکانیانی بڵاو بکەنەوە
".