شوێنگرەوەی سەڵاح لە لیڤەرپوول ئاشکراکرا

وەرزش 16/11/2021

Alternate Text

ماڵپەڕیکی بەریتانی ئاشکرایکرد، بەهۆی بەشداریکردنی محەمەد سەڵاح لە یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئەفەریقیا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ، بۆ ماوەی مانگێک لە لیڤەرپوول دووردەکەوێتەوە و یانەکەش یاریزانێکی دیکەی وەک جێگرەوەی دیاریکردووە.

ماڵپەڕی "لیڤەرپوول ئیکۆ" بڵاویکردووەتەوە:"ئیدارەی یانەکە نیکۆ وێڵیامزی وەک جێگرەرەوەی سەڵاح لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دیاریکردووە، کە بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئەفەریقیا بۆ ماوەی یەک مانگ سەڵاح لە یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیە دوور دەکەوێتەوە ".

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" جگە لە سەڵاح هەریەک لەسادیۆ مانی سەنیگالی و نابی کیتای غینی بەهەمان هۆکار لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لە لیڤەرپوول دووردەکەونەوە، هەروەها رۆبۆرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلیش بەهۆی پێکانەوەلە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا