ریاڵ مەدرید بۆندی لۆکا مۆدریج بۆ ساڵێکی
دیکە درێژ دەکاتەوە و یاریزانەکە بڕیاریداوە لە ریاڵ مەدرید کۆتایی بە ژیانی
وەرزشی بهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، رۆژنامە
ئیسپانییەکان رایانگەیاند:" یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی لۆکا
مۆدریجی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە".
بە بیستنی هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر دڵخۆشبووە
ئاماژەیان بەوەشکرد:" مۆدریجی تەمەن ٣٦
ساڵ بە بیستنی هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر دڵخۆشبووە، لە ئێستادا گرێبەستی
ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ٢٠٢٢ە و بەم بڕیارەی ریاڵ مەدرید گرێبەستەکە
تاوەکو ٢٠٢٣ درێژ دەکرێتەوە، لەوکاتەشدا مۆدریج تەمەنی ٣٨ ساڵە و لە مەراسیمێکی
شایستەدا لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت".