رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری
ئینتەرنیت سەردانی گوگڵ دەکەن و دەتوانرێت بوترێت بە نزیکەیی هیچیان بە دەستی بەتاڵ و بێ دەستکەوتنی زانیاری پێویست لەو پێگەیە نایەنە دەرەوە.
لێرەدا باشترین ئەو پێگانە دەخەینەڕوو کە لە ریگەی گوگڵەوە دەتوانیت سێرچیان بۆ بکەیت و سەرچاوەی کۆمەڵێکی زۆر زانیاری و توێژینەوەی زانستی جۆراوجۆرن کە رەنگە رۆژێک لە رۆژان کارت بە یەکێک لەم پێگانە ببێت.
١- پێگەی refseek، ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی ئەکادیمی تێدایە و زیاتر لە ملیۆنێک سەرچاوەی لە کتێب و گۆڤارە جیاوازەکان تێدایە.
٢- WorldCat، ٢٠ کتێبخانەی جیاوازی تێدایە و بەگوێرەی کتێبخانەکان دوو ملیار سەرچاوەی جیاواز و بەسوودی تێدایە.
٣- Springer، ئەم پێگەیە زیاتر لە سێ ملیۆن سەرچاوەی تایبەتی لەبارەی دەستنووسە مێژووییەکانەوە تێدایە.
٤- Microsoft_Academic، بە یەکێک لە پێگە فراوانەکان دادەنرێت و زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن چاپکراوی تێدایە و دەتوانرێت وەک سەرچاوەی گرنگ سوودیان لێوربگیرێت.
٥- EThOS، ئەم پێگەیە ٥٠٠ هەزار نامەی ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا لەخۆدەگرێت.
٦- Paper’s in Economics، زیاتر لە دوو ملیۆن توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکان و بەتایبەت ئابووری لەخۆدەگرێت.
٧- Science.gove، ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە حکومەتی ئەمریکا و ماڵپەرێکی فراوانی زانستییە، لەناو ماڵپەرەکەدا دوو هەزار پێگەی تێدایە و لەکۆی هەموویان دەتوانرێت سوود لە ٢٠٠ ملیۆن سەرچاوەی زانستی وەربگیرێت.
٨- kotobgy، ئەم پێگەیە ملیۆنان کتێبی عەرەبی لەخۆدەگرێت و دەستوانی بە شێوەیەکی ئاسان داونلۆدیان بکەیت.
٩- pdfdrive، باشتری و گەورەترین پێگەیە بۆ دابەزاندنی کتێب و ٢٢٥ ملیۆن کتێب لەخۆدەگرێت و هەر کتێبێکت بوێت دەتوانی دایبەزێنیت.
١٠- base_-search، بە یەکێک لە باشترین و بەهێزترین پێگەکانی تایبەت بە توێژینەوە زانستییەکان دادەنرێت، زیاتر کە ١٠٠ ملیۆن سەرچاوەی زانستی لەخۆدەگرێت و بەکارهێنانی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەم ماڵپەرە بێ بەرامبەرە.