لە رووباری زرارای سەر بە ئیدارەی سۆران
کرێکارێکی دانیشتووی مێرگەسۆر خنکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند:" شەوی رابردوو هاوڵاتییەک بەناوی یوسف
ئەحمەد لە رووباری زرزرا خنکا و ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە".
تەرمی هاوڵاتییەکە لە دووری ٥٠ مەتر لە شوێنی خنکانەکەی لەلایەن تیمەکانمانەوە دۆزراوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەرمی هاوڵاتییەکە
لە دووری ٥٠ مەتر لە شوێنی خنکانەکەی لەلایەن تیمەکانمانەوە دۆزراوەتەوە و لە
ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە".
لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە کرێکار بووە
باسی لەوەشکرد:" ناوبراو خەڵکی شاری
قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستابە و دانیشتووی قەزای مێرگەسۆرە و لەدایکبووی ١٩٩٩یە،
یوسف لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە کرێکار بووە وشەوی
رابردوو بە مەبەستی راوکردنی ماسی چووەتە
سەر رووبارەکە و دواتر کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە".