سەروەت و سامانی مێسی ئاشکراکرا

وەرزش 17/11/2021

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد، لەئێستادا سەروەت و سامانی مێسی نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە، زۆربەشی لەکاتی یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە دەستی کەوتووە.

رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەئێستادا سامانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی نزیکبووەتەوە لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و زۆربەی ئەو داهات و سەروەتەشی لەکاتی یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستکەوتووە، لەدوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری لەو یانەیە وەرگرت ".

ساڵانە ٤٠ ملیۆن دۆلاری لەرێگەی ریکلامکردن دەستدەکەوێت

ئەوەشی خراوەتەڕوو:" هەروەها ساڵانە نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلاری لەرێگەی کاری ریکلامکردن بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکانەوە دەستدەکەوێت ".

لەراپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە:" مێسی چەندین ڤێلا و خانووی شاهانەی لە ئەمەریکا و ئیسپانیا هەیە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا