لە میسڕ ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شەوی هاوسەرگیرییەکەیدا جەڵتەی دڵ لێیدا و
بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردووەتەوە:" لە گوندێکی
پارێزگای منیا لە میسڕ ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەدوای گەڕانەوەی لە ئاهەنگی
هاوسەرگیرییەکەی بۆ ماڵەوە، چەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە ".
ئاماژەی
بەوەشکردووە:" لە لێکۆڵینەوەکاندا باوکی بووکەکە باسی لەوەکردووە کە کچەکەی توشبووی
هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نەبووە و پێش ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بەشێوەیەکی ئاسایی
ژیانی بەڕێدەکرد ".
بە هاوسەرگیریکردنەکەی دڵخۆش بوو
باوکی بووکەکە
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کچەکەی بە هاوسەرگیریکردنەکەی دڵخۆش بووە و هیچ ئاماژەیەک
بۆ دڵتەنگی و نیگەرانی بە رووخسار و هەڵسوکەوتییەوە نەبوو ".