توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، زۆرخواردنی هێلکە چەندین
گرفتی تەندروستی و بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن دروستدەکات.
خواردنی سێ هێلکە لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی "NORTH WESTREN" لە
ئەمەریکا ئەنجامدراوە:" کەسانێکی زۆر لە جیهاندا و بەتایبەت ئەو کەسانەی یاری
لەشجوانی دەکەن و رۆژانە بڕێکی زۆر لە هێلکە دەخۆن، لەکاتێکدا تەنانەت خواردنی تەنها
سێ هێلکە لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن، بەڵکو
تەمەنی مرۆڤیش کورت دەکاتەوە ".
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش هاتووە:" زەردێنەی هێلکە
بڕێکی زۆری کۆلیستڕۆڵی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند نەخۆشی لەلەشی
مرۆڤدا ".