ئالڤێس: دەتوانم لە چەند کاتژمێرێکدا مێسی بگەڕێنمەوە بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش 18/11/2021

Alternate Text

دانیال ئالڤێس ئاماژەی بەوەکرد، دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا مێسی رازی بکات بەگەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
دانیال ئالڤێس، ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "ئاڕ ئێم سی" فەڕەنسی رایگەیاندووە:" مێسی باشترین هاوبەشم بووە و زۆر باش دەبێت ئەگەر ئەویش لە بەرشەلۆنە بێت و لەگەڵمدا یاری بکات، ئەگەریش دەرفەتم پێ بدرێت دەتوانم لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا مێسی رازی بکەم بەوەی بگەڕێتەوە یانەکە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی کاتەلۆنی بەجێهێشتووە و لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئیمزاکردووە، ئالڤێسیش لە گرێبەستێکی نوێدا گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنە.
پێشتر، هەردوو یاریزانی مێسی و ئەلڤێس بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەیەکەوە لە یانەی بەرشەلۆنە یارییان کردووە و لەو ماوەیودا ٢٣ نازناویان بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا