پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو کەسانەی خەمی دابەزاندنی کێشیانە، پێویستە گرنگی
بە جۆری خواردنەکانیان لەکاتی بەیانیاندا بدەن، هەندێک خواردنەوە سوودیان دەبێت بۆ
دابەزاندنی کێش.
ماڵپەڕی "times of india" بڵاویکردووەتەوە:"
دەکرێت خواردنی ئەو خواردنەوانەی رێژەی کالۆری تێیاندا کەمە لەگەڵ نانی بەیانیدا
رۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە دابەزاندنی کێش و یارمەتی سووتاندنی چەوری زیاتری لەش
بدەن ".
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە
بەسوودترین خواردنەوەکان لە کاتی بەیانیاندا بریتین لەمانە:
١-قاوە
٢-چای سەوز
٣-تێکەڵەی ئاو لەگەڵ لیمۆ،
یاخود سێو یانیش خەیار
٤-شەربەتی میوە و سەوزەوات