سوڵتان هاشم: هەڵمەتی ئەنفال هاوڵاتی ئاسایی نەگرتەوە

هەمەرەنگ 19/11/2021

Alternate Text

سوڵتان هاشم لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کە لە زیندانەکانی شاری ناسریە لەگەڵ نووسەرێکی عێراقی ئەنجامی داوە، ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵمەتی ئەنفال هاوڵاتییانی ئاسایی نەگرتەوە و تەنها لە دژی پێشمەرگە ئەنجامدرا، ئەو کتێبەش لەئێستادا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەفرۆشرێت.

سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی بەعس لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ نووسەری عێراقی د. عەلی سەعدی وتوویەتی:" لەدوای ساڵی ١٩٧٩ ئەو ناوچانە بەتایبەت لەنێوان دوكان و سلێمانی هاوڵاتی ئاسایی تێیدا نەدەژیا و ئەو کەسانەی لەوێ بوون هێزەكانی پێشمەرگە بوون، كە بەهاوكاری ئێران كاریان دەكرد، بۆیە ئەنفال هاوڵاتی ئاسایی نەگرتەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەر جۆرە چەكێك بەكارهاتوبێت بۆ شكاندنی پێشمەرگە بووە، تا ئێستا نە دەتوانم بیسەلمێنم و نە دەشتوانم رەتی بكەمەوە كە چەكی كیماوی بەكارهاتووە ".

سوڵتان هاشم لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری موسڵ لەدایکبووە و چەندین پۆستی باڵای لەسەردەمی بەعس وەرگرتووە و فەرماندەیی هەڵمەتی ئەنفالی دژ بە خەڵکی کوردستان دەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٣یش دەستگیرکرا و تاکو ٢٠٢٠ لە زیندان مایەوە، دواتر بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی دڵ لە زیندان گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا