دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان ٤٪ی بەهاکەی
لەدەستدا، ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوت بەسەروو ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی تشرینی دووەم، میدیاکانی تیبەت بە بواری ئابووری
بڵاویانکردەوە:" بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت زیاتر لە سێ دۆلار
دابەزیوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
".
ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
دابەزیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٦ دۆلار و ١٠ سەنتە ".