یەکێتی تۆپی پێی ئۆرگوای دوای ١٥ ساڵ گرێبەستێکی لەگەڵ ئۆسکار تابارێزی
راهێنەری هەڵبژاردەکە هەڵوەشاندەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئۆرگوای لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:"
بڕیاردرا کۆتایی بە گرێبەست لەگەڵ ئۆسکار تابارێزی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای
بهێندرێت و هەرچەندە بڕیارەکە قورس بوو، بەڵام لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەدایە
".
بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی ئۆرگوای لەدوای ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردەی
ئۆرگوای دێت لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمەریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر
٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، لە چوار یاری کۆتاییدا شکستی هێنا و لە دەرچوون لە پێشبڕکێکە
نزیکبووەوە.
تابارێز لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆرگوای گرتەدەست،
دواتریش لە ٢٠٠٦ جارێکی دیکە گەڕایەوە هەڵبژاردەکە و تاکو ئەمساڵ لەو پۆستەدا
مایەوە و لەو ماوەیەدا سێ جار ئۆرگوای بۆ جامی تۆپی پێی جیهانی سەرکەوت و لە
مۆندیالی ٢٠١٠ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، ساڵی ٢٠١١ش جامی کوپا ئەمەریکای بردەوە.