لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەربازێکی عێراقی کە
خاوەنی سێ ژنە، داوا لە فەرماندەکەی دەکات بەهۆی نەبوونی کاتەوە رەزامەندی لەسەر دەست
لەکارکێشانەوەی لە ئەرکەی دەرببڕێت.
ناتوانم کاتی پێویست بۆ هاوەسەرەکانم تەرخان بکەم
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوەتەوە، سەربازێکی عێراقی کە خاوەنی سێ ژن و پێنج منداڵە، بە
فەرماندەکەی دەڵێت:" بەهۆی ئەوەی ماوەی مۆڵەتەکەم زۆر کەمە و ناتوانم کاتی
پێویست بۆ هاوسەرەکانم تەرخان بکەم، دەمەوێت دەست لەکاربکێشمەوە ".
هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا فەرماندەکەی پێی
دەڵێت:" بۆ ئەوەی بتوانیت کاتی زیاتر بە هاوسەر و منداڵەکانت ببەخشیت
مۆڵەتەکەت بۆ ١٢ رۆژ لە مانگێکدا زیاد دەکەم و بۆ هەر ژنێکیش چوار رۆژ مۆڵەتت
پێدەدەم ".