دامەزراوەی ڤیم پڕۆژەی "ئاڕتفرۆش" رادەگەیەنێت

هەمەرەنگ 20/11/2021

Alternate Text

رێکخەری پڕۆژەی "ئاڕتفرۆش" ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی برەودان بە بواری هونەر و هونەرمەندانی کورد، پڕۆژەیەکیان بۆ نمایشکردنی تابلۆکانیان کردووەتەوە.

کار بۆ ئەوەی دەکەین هونەر بکەین بە پیشە

ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی تشرینی دووەم، رێبەن عیزەت، رێکخەری پڕۆژەی "ئاڕتفرۆش" بە BMC راگەیاند:" لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە کار بۆ ئەوەی دەکەین هونەر بکەین بە پیشە، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێک بۆ کارکردنی زیاتری هونەرمەندان و لەم پرۆژەیەدا زیاتر لە ٥٠ هونەرمەندی شێوەکار نزیکەی ٢٠٠ بەرهەمیان بۆ فرۆشتن نمایشکردووە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرجەم بەرهەمەکان لە ماڵپەڕی تایبەت بە دامەزراوەی ڤیم نمایشکراوە و هەر کەسێک دڵخوازی هەر تابلۆ و وێنەیەک بێت دەتوانێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە بیانکڕێت ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا