ئیدن هازاردی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریاڵ
مەدرید، بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت سبەی لەگەڵ یانەکەی یاریبکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، کارلۆ
ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:" ئیدن هازارد لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر گرانادا ناتوانێت
بەشداربێت چونکە گەدەی تووشی نەخۆشی بووە".
لە ئێستادا رۆدریگۆ لە پێکان چاکبووەتەوە و دەتوانێت سبەی لەگەڵمان بەشداری یارییەکە بکات
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا رۆدریگۆ
لە پێکان چاکبووەتەوە و دەتوانێت سبەی لەگەڵمان بەشداری یارییەکە بکات، هەروەها
هەفتەی داهاتوو فدریک ڤاڵڤێردیش بە تەواوی لە پێکان چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ
یاریکردن".