سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی
بەرشەلۆنە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
ئەمشەو شەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، رۆژنامە
ئیسپانییەکان رایانگەیاند:" پزیشکەکان بە فەرمی سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی
یانەی بەرشەلۆنەیان ئاگادارکردووەتەوە کە کێشەی دڵی چارەسەر نابێت و دەبێت واز لە
یاریکردن بهێنێت".
هەفتەی داهاتوو یاریزانە تەمەن ٣٣ ساڵەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات
ئاماژەیان بەوەشکرد:" هەفتەی داهاتوو
یاریزانە تەمەن ٣٣ ساڵەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات و بە فەرمی وازهێنانی
خۆی لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت".
سێرجیۆ ئەگوێرۆ هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە
یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و لە یارییەکی یانەکەیدا بەهۆی ناڕێکی لێدانی دڵییەوە
یاریگای بەجێهێشت و لەوکاتەوە پزیشکان لە هەوڵی چارەسەکردنی نەخۆشییەکەیدان، بەڵام
سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە.