زۆربەمان سوودەکانی
هەنگوینمان بیستووە کە دژی هەوکردنە و دەکرێت هەندێک کات بکرێتە جێگرەوەی شەکر،
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
لە رۆژێکدا لە دوو کەوچکی گەورە زیاتر نەخون
رۆژنامەی "ئاکتۆالنۆ"ی
بولگاری ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو کەسانەی کێشەی نەخۆشییەکانی گەدەیان هەیە
باشتروایە بە رێژەیەکی کەم هەنگوتن بخۆن، بەجۆرێک لە رۆژێکدا لە دوو کەوچکی گەورە
زیاتر نەخون، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری گەدە و ریخۆڵە و سکچوون
".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" خواردنی هەنگوین دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی فشاری خوێن و بەوەش
مەترسی بۆ ژیانی ئەو کەسانە دروست دەبێت کە بەدەست دابەزینی فشاری خوێن دەناڵێنن،
ئەو کەسانەش کە زۆر حەزیان بە هەنگوینە باشتروایە بە شەوان و لە پێش خەودا بیخۆن
".