پزیشکێکی سعودی
ئاشکرایکردووە، لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە درەختێک بوونی هەیە، کە گەڵاکەی
ماددەی شیرەمەنی لێوە دەردەچێت و ئەگەر بچێتە چاوی هەر کەسێکدا کوێری دەکات.
د. حافز فالح، پزیشکی
نەخۆشییەکانی چاوی سعودی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە،
ئاماژەی بەوەکردووە:" لە بەشێکی ناوچە وشکانییەکانی سعودیە درەختێک بەناوی
عشڕە بوونی هەیە و پێویستە بەتایبەت منداڵان ئاگادار بن و دوور بکەونەوە لێی، لەبەر
ئەوەی ماددەیەکی شیرەمەندی دەردەهێنێت و لەئەگەری چوونە ناو چاوی کەسەکە توشی کوێری
دەکات ".
زیان بە گلێنەی چاو دەگەیەنێت
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
درەختەکە زۆر مەترسیدار و ئەو ماددانەی لێوەی دەردەچن زیان بە گلێنەی چاو دەگەیەنن،
بۆیە پێویستە منداڵان و تەنانەت کەسە گەورەکانیش لێی نزیک نەکەونەوە ".