سوهێر
بابلی هونەرمەندی ناوداری میسڕی و ئەکتەری شانۆگەری "قوتابخانەی ئاژاوەچییەکان" بەهۆی
نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ
یەکشەممە، ٢١ی تشرینی دووەم، میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە:" دوای چەند رۆژێک
لە تێکچوونی باری تەندروستی سوهێر بابلی و داخڵکردنی بۆ نەخۆشخانە، کەمێک پێش
ئێستا باری تەندروستی زیاتر تێکچوو و گیانی لەدەستدا ".
قوتابخانەی
ئاژاوەچییەکان یەکێک بوو لەو شانۆگەرییە میسڕییانەی لە چەند دەیەیەکی رابردوودا
ناوبانگی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پەیداکرد و لەئێستادا عادل ئیمام تاکە ئەکتەری
ئەو شانۆگەرییە لە ژیاندا مابێت و لە ماوەکانی رابردوودا هەریەک لە یونس شەلەبی،
حەسەن مستەفا، ئەحمەد زەکی، سەعید ساڵح و
هادی جیهار گیانیان لەدەستدا.