پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرایانکردووە، زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا
پەیوەندی بە کەمی ئارەزووکردنی وەرزش و خەمۆکی و نەخواردنی بڕێکی پێویستی ئاو
هەیە.
حەزی وەرزش و پیاسە و مەلەکردن کەمدەبێتەوە
پزیشکانی بواری پسپۆڕی خۆراک ئاماژەیان بەوەکردووە:" زۆربەی کەسەکان
لە وەرزی زستاندا بەهۆی سەرما و سۆڵەوە حەزی وەرزش و پیاسە و مەلەکردنیان کەمدەبێتەوە،
بەوەش راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر زیادبوونی کێشیان ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە وەرزی زستاندا زۆربەی کەسەکان کاتەکانیان لە
ماڵەوە بەسەر دەبەن و بەهۆیەوە توشی خەمۆکی دەبن و زیاتر پەنا بۆ خواردن دەبەن
".