لەکاتی تەقینی بوتڵی غاز چی بکەین؟

هەمەرەنگ 22/11/2021

Alternate Text

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەگەری تەقینی بوتڵی غاز زۆر کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا لەحاڵەتی تەقینی دەتوانرێت بە چەند رێگەیەک زیانەکان کەمبکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" باشترین ریگە بۆ رێگریکردن لە تەقینی غاز ئەوەیە کاتێک ئیشت پێی نەما لە بوتڵەکەوە بیگریتەوە و ئەگەر لە ماڵەوە یان هەرشوێنێکی دیکەی داخراودا غاز بڵاوبووەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت سەرچاوەی کارەبا بەکاربهێندرێت ".

باشترین کار کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە

ئەوەشی خستەڕوو:" لەکاتی بڵاوبوونەوەی غاز باشترین کار کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە بەمەبەستی هەوا گۆڕین ".

روونیشیکردەوە:" لەکاتی گرگرتنی بوتڵی غاز بەکارهێنانی بەتانییەکی نیمچە تەڕ باشترین شتە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا