لەکاتی دەرکەوتنی دوو هونەرمەند لە یەکێک لە
سینەماکانی ئێران بەهۆی قەرەباڵغییەوە چەند کەسێک برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، میدیا
ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە:" لە یەکێک لە هۆڵەکانی سینەمادا و لە میانەی
نمایشکردنی فیلمی (حکم
تجدید نظر) بەهۆی دەرکەوتنی هەردوو هونەرمەند ئارش و مەسیحەوە قەرباڵغی و گرژییەکی
زۆر دروستبوو".
هەوڵیان دەدا بە مەبەستی وێنەگرتن لەگەڵیان و نزیکبوونەوە لێیان خۆیان بگەیەننە هونەرمەندەکان
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ساتی دەرکەوتنیاندا چەندین کەس هەوڵیان دەدا بە مەبەستی وێنەگرتن لەگەڵیان و نزیکبوونەوە لێیان خۆیان بگەیەننە هونەرمەندەکان و بەهۆی ئەوەشەوە چەند هاوڵاتییەک کەوتنە ژێر پێی ئامادەبووان و بریندار بوون".
ئارش و مەسیح دوو هونەرمەندی دیاری وڵاتی ئێرانن و بە گۆرانی
بەشدارییان لە فیلمی (حکم تجدید نظر)دا کردووە.