ئەگەر هەیە زیدان ببێتە راهێنەری میسی

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە ئەگەری رۆیشتنی پۆچیتینهۆ. ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵ بۆ ئەوە  دەدات زیدان بکاتە راهێنەری یانەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، رۆژنامە جیهانییەکان و بەتایبەت فەڕەنسییەکان رایانگەیاند:" دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد سۆلشایەری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە، لە ئێستادا ئیدارەی ئەو یانەی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پۆچیتینهۆ چڕ کردووەتەوە".

لە ئێستاشدا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان گفتوگۆکانی لەگەڵ زینەدین زێدان دەستپێکردووە

ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ئێستاشدا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان گفتوگۆکانی لەگەڵ زینەدین زێدان دەستپێکردووە تاوەکو لە ئەگەری رۆیشتنی پۆچیتینهۆ راستەوخۆ بیکاتە راهێنەری یانە فەڕەنسییەکە".

یانەی پاریس سان جێرمان ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی زیدان دەدات

باسیان لەوەشکرد:" یانەی پاریس سان جێرمان ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی زیدان دەدات، ئامانجی پاریس ئەوەیە زیدان بکەنە راهێنەر و لە رێگەی پەیوەندییە باشەکەیەوە لەگەڵ مباپێ رێگری لە چوونی یاریزانەکە بکەن بۆ ریاڵ مەدرید".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا