ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی چەند وێستگەیەکی پارێزگایەکی عێراق ئەنجامدرا

عێراق 23/11/2021

Alternate Text

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای زیقاڕ ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ سیشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەبڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگای زیقار کۆتاییهات ".

ئەوەشی خستەڕوو:" پرۆسەکە بەئامادەیی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان و رۆژنامەنووسان و ئەو کاندیدانە بەڕێوەچوو، کە تانەیان لەسەر ئەو وێستگانە تۆمارکردبوو ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا