بەرشەلۆنە مەترسی دابەزینی بۆ یۆرۆپالیگ لەسەرە

وەرزش 24/11/2021

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنە مەترسی ئەوەی لەسەرە دابەزێت بۆ خولی یۆرۆپالیگ و نەگاتە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەمیانەی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی بەنفیکا نەیتوانی براوەبێت و بەبێ گۆڵ یارییەکەیان کۆتاییهات، لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە مەترسی ئەوەی لەسەر دابەزێت بۆ خولی یۆرۆپالیگ و نەتوانێت بەشداری قۆناغی ١٦ی چامپیۆنسلیگ بکات.
لە ئێستادا یانەی بایرن میونشن یەکەمی ریزبەندی گروپەکەیانی گرتووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەرکردووە، دوای ئەو بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی دێت و یانەی بەنفیکاش بە کۆکردنەوە پێنج خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

دەستبەجێ یانەی بەرشەلۆنە دادەبەزێت بۆ خولی یۆرۆپالیگ

رۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی یەکەم، لە میانەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات و هاوکات یانەی بەنفیکاش رووبەڕووی دینامۆکیڤ دەبێتەوە کە هیچ هیوایەکی بۆ گەیشتن بە قۆناغی ١٦ نەماوە، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی بایرن میونشن شکستبهێنێت و لەبەرامبەردا یانەی بەنفیکا بتوانێت سەرکەوتن بەرامبەر دینامۆکیڤ بەدەستبهێنێت، ئەوا دەستبەجێ یانەی بەرشەلۆنە دادەبەزێت بۆ خولی یۆرۆپالیگ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا