مستەفا کازمی لەسەر خۆپیشاندانەکان هاتەدەنگ

عێراق 25/11/2021

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە.

درەنگانی شەوی رابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" رووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".

دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش رەتکراوەیە

ئاماژەی بەوەشداوە:" خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش رەتکراوەیە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا