کۆمسیۆن: پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەستی ئەنجامەکان کۆتاییهات

هەڵبژاردنەکان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەستی ئەنجامەکان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستی ئەنجامەکەن کۆتایی هات، کە دواینیان جیاکردنەوەی ئەنجامەکان وێستگەکانی پارێزگای موسڵ بوون، کە پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدە تانەدەرەکان و چاودێر و راگەیەندکاران بوو".

بە رێژەی ١٠٠٪ هاوتا بوون

ئاماژە بەوەشدراوە:" دوای جیاکردنەوەی دەستی ئەنجامەکان، ئاشكرابوو کە ئەنجامە دەستی و ئەلکترۆنییەکان بە رێژەی ١٠٠٪ هاوتا بوون، لیژنەی پەیوەستیش راپۆرتەکانی بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرزکردووەتەوە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی تانە و ئەنجامەکان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا