لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی
سلێمانی لەلایەن ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانەوە شەق لەسەری خوێندکارێک هەڵدرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، ئاکار
دانا خوێندکاری بەشی ژمێریاری لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" رۆژی سێشەممە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن چەند کارمەندێکی
هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایەسەرم و زۆر نا مرۆڤانە ئازاریاندام".
هەرکاتێک ئەو گرتەیە دەبینمەوە ئازار دەچێژم
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێک لە
ئەندامەکانی ئەو هێزە شەقی لەسەرم هەڵدا و گرتەی ئەو ساتە گیرابوو، هەرچەندە لە
ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە، بەڵام هەرکاتێک ئەو گرتەیە دەبینمەوە ئازار
دەچێژم".
باسی لەوەشكرد:" سكاڵا لەسەر هەموو
ئەوانە تۆماردەکەم کە ئازارییان داوم و بەهیچ شێوەیەک لێیان خۆشنابم".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەر راسپاردەی قوباد
تاڵەبانی دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسە دەرچووبوو کە شەقی لەسەری
ئاکار هەڵدابوو و لە ئێستادا ناوبراوە دەستگیرکراوە.