بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لەگەڵ
زینەدین زیدان دەستی بە گفتوگۆ کرد بە مەبەستی رازیکردنی راهێنەرە فەڕەنسییەکە بۆ
راهێنەرایەتیکردنی یانەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژنامە
فەڕەنسییەکان رایانگەیاند:" لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان
لەگەڵ زینەدین زیدان کۆبووەەوە بە مەبەستی ئەوەی رازی بکات پۆستی راهێنەرایەتیکردنی
یانەکە وەربگرێت".
ئارەزووی ئەوە دەکات ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لەبەرامبەر
داواکاری یانە پاریسییەکە زینەدین زیدان وەڵامێکی روونی نەبووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە
زیدان ئارەزووی ئەوە دەکات ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا".