وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی زیاتر لە
هەزار و ٥٠٠ خوێندکاری دیکەی لە زانکۆکانی هەرێم راگەیاند.
ئەمشەو پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" وەرگرتنی هەزار و ٥٢١
خوێندکاری دیکە لە زانکۆکانی هەرێم بەپێی ئەنجامی سکاڵاکانیان رادەگەیەنین کە پێشتر
ناویان لە هێچ شوێنێک نەهاتبووەوە".
بەپێی داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرەڕای ئەوەش
ژمارەیەک خوێندکاری دیکەش کە داوای شوێن گۆڕێن و دابەزینیان کردبوو بەپێی
داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە".
باسی لەوەشکرد:" ئاگاداری وەرگیراوان
لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەینەوە، پێویستە هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بە بەش و
کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بۆ دەستپێکردنی
خوێندن".